plus4
پێش 3 هەفتە
زوتنەوەی بابلیۆن: نوێنەرەکەمان پاشکۆی کەس نابێت
بابلیون: سیداد بارزانی دەدەینە دادگا
بزوتنەوەی بابلیون لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە یەکەم بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا.
دەشڵێت: لەهەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر دەرەنجامەکان لە بەرژەوەندی ئێمە نییە، بەڵام لەو دوو پارێزگایە بە هەزاران دەنگمان بەدەستهێناوە.
تەئکید دەکاتەوە کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان رێگریان لەدەنگدانی دەنگدەری نادیارو زۆمبی کردووەو بەهۆیەوە پارتی (17) کورسی کەمیکردووە، و ناتوانێت تاکڕەوی لەدەسەڵاتدا بکات.
بزوتنەوەکە رایدەگەیەنێت کە بۆ رای گشتی ئاشکرای دەکات لە هەردو پارێزگای دهۆک و هەولێر کاندیدەکانیان لەلایەن حزبی دەسەڵاتەوە روبەڕووی فشار و هەڕەشە بوونەتەوە و پارەی گەورە خراوەتە بەردەستیان بەرانبەر کشانەوەیان و هەموو بەڵگەکان بەردەستن.
بابلیون ئەوەشدەخاتەڕوو کە سیداد بارزانی برای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەموو سنورەکانی بەزاندووەو فشاری خستووەتە سەر فەرمانبەرو خێزانەکانی هەولێرو دهۆک تاوەکو لەدەنگدان بەئێمە رێگریان لێ بکات، هەموو بەڵگەو دەستوەردانەکانی ناوبراو لەکاروباری مەسیحییەکان رادەستی لایەنی دادوەەی دەکەین.
رونشیدەکاتەوە کە سەردەمی قۆستنەوەی دەنگی کۆتا نەما و نوێنەرەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان پاشکۆی کەس نابێت و خاوەنی بڕیاری بەهێز دەبین.
پیرۆزبایی لەبافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەکات کە دیموکراتیانە بەشداریان کردو متمانەی خەڵکیان بەدەستهێنا.