plus4
پێش 3 هەفتە
لاڤە حیکمەت، لەئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی:
یەک تێبینی و پیرۆزباییەک سەبارەت بە هەڵبژاردن..
بۆ هەڵسەنگاندنێکی تەندروست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی براوە و دۆڕاوە، تەنها ژمارەی کورسی پەرلەمان پێوەر نیە. بەڵکو هەژموونی حیزبەکان بەسەر پەرلەمانەوە باشترین پێوەرە.
لە خولی پێشووی پەرلەمان پارتی دیموکراتی کوردستان هەژموونی بەسەر 56 کورسی پەرلەمانەوە هەبوو، 45 کورسی خۆی و 11 کورسی کۆتاکان، بەڵام لەم خولە هەژموونی پارتی دابەزیوە بۆ 42 کورسی، 39 کورسی خودی خۆی و 3 کورسی کۆتا.
بێگوومان لەدەستدانی هەژموون بەسەر 14 کورسی پەرلەمان پارتی دەکات بە دۆڕاوەی یەکەمی ئەم دەنگدانە!
بە پێچەوانەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەنها 21 کورسی پەرلەمانی هەبوو لە خولی پێشوو! ئێستا بە کورسی کۆتاوە هەڵکشاوە بۆ 25 کورسی. ئەم هەڵکشانەش یەکێتی دەکات بە براوەیەکی دیاری ئەم هەڵبژاردنە.
لێرەوە پێویستە سوپاسی دەنگدەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت، کە توانیان بە ئاوێتەبوون لەگەڵ پەیامەکانی سەرکردایەتێکەیان سنوورێک بۆ تاکڕەوی لە کوردستان دابنێن! پیرۆزبێت لەهەمووان، کە گەورەترین هەنگاوی وەستاندن و ئیستۆپپێکردن بە تاکڕەوی بە سەرکەوتووی تێپەڕێندرا.