plus4
پێش مانگێک
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تاڕۆژی شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 9ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.
وەزارەی دارایی هەرێم لەڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: بەهۆی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 8، بڕی 305 ملیار دینار کورتهێنان لەمووچەی مانگی 9دا دروستبووە.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێت: گەر حکومەتی عێراق بڕە پارەی ئەو کورتهێنانەشمان بۆ نەنێرێت، ئەوا تاڕۆژی شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 9ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکەین.
دەشڵێت: بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ تا شەو، لیستی مووچەی مانگی 9ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەگەیەنین.