عراقجي
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

بڕیارە سبەی یەكشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێكی نافەرمی و رانەگەیەندراو بگاتە بەغدا و تەنها چەند كاتژمێرێكی كەم دەمێنێتەوە.

 

ماڵەپەڕی "بەغداد ئەلیوم" لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەردانەكەیدا چاوی دەكەوێت بە سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق.

 

پێشتر ماڵپەڕە عێراقییەكان بڵاویكردبوەوە كە دانوستانی ناراستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریكا لەبەغدا دەستیپێكردووەو ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیوم" دەڵێت: سەردانەكەی عێراقچی لەچوارچێوەی هەوڵەكانە لەپێناو رێگری لەفراوانبونی جەنگەكە .