شەڕو پیکدادان
plus4
berî 42 deqîqe

لەباشوری کەرکوک تەقینەوە رویداو فەرماندەیەک شەهید بوە

 

لە ناحیەی رەشاد، بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوەو قوربانی هەیە، فەرماندەیەک لەنێو شەهیدەکاندایە.

بەپێی زانیارییەکانی plus4؛ لەنزیک چەمی زغێتوونی ناحیەی رەشاد بۆمبەکە تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبێلێکی پەیوەندییەکانی ئامریەی فیرقەی 11ی سوپای عێراقدا کاتێک سەرقاڵی کێوماڵی ناوچەکە بونە.

هەر بەپێی زانیارییەکان؛ عەمید ئاهات یاسر فەرماندەی ئامریەی پەیوەندییەکانی فیرقەی 11 و سەربازێک شەهید بونەو سێ سەربازی دیکەش بریندارن.

هێزەکە سەرقاڵی کێوماڵی چەمی زغێتوون بونە کە ئێوارەی دوێنێ لەلایەن فڕۆکەوە بۆردوومان کراوە.