plus4
پێش مانگێک
دەزگای ئەمنی نشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە کە مەفرەزەکانی لەکەرکوک کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەنیازبوە کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی دۆسییەی بەقاچاخبردنی نەوتەکەی کەرکوک فریوبدات گوایە بەرانبەر پارە ئازادیان دەکات.
دەزگای ئەمنی وەتەنی عێراق دەڵێت: ئەو کەسە بانگەشەی ئەوەیکردبوو کە لەتوانایدایە ئەو دەستگیرکراوانە ئازادبکات کەچی ئێستا خۆی لەزیندانە.
دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر 5 مۆبایلدا گیراوە کە بۆ کێچەڵکردن و خەڵک فریودان بەکاریهێناوە.
نزیکەی سێ مانگە ژمارەیەک ئەندازیارو فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکور دەستگیرکراون بەتۆمەتی ئەوەی رۆژانە بڕێک نەوتیان رەوانەی پاڵاوگەی کار کردووەو کەمتریان لەداتاکاندا تۆمارکردووە کە بەپێی زانیارییەکان رۆژانە 100 هەزار بەرمیل بەقاچاخبراوە.