
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ
بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆی عێراق فۆڕمی تایبەت بەکڕینی چەکی مام ناوەند بەتایبەتی چەی بی کەی سی بڵاوبکاتەوە پرۆژەکەش هەموو عێراق دەگرێتەوە جگە لەهەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت نرخی تابیەت بۆ ئەو چەکانە دانراوە بەشێوەیەک نرخی چەکێک کە کاربکات جیاوازە لەگەڵ ئەو چەکانەی لەکار کەوتوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا مۆڵەتی 13 هەزار چەک بەهاوڵاتیان دراوە کە دەیانەوێت چەک لەماڵەکانیاندا هەبێت.