ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
دوو شەو پێش ئێستا لەگەڕەکی بارودخانەی شاری کەرکوک، لەماوەی سێ کاتژمێردا دزێک دەچێتە 21 ماڵەوەو دزیان لێ دەکات.. ئەمشەو نوسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئازادی دەستگیریانکرد.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بە plus4 راگەیاند: یەکەم جارە تاوانی بەو شێوەیە لەسنورەکە روبدات کە لەماوەی سێ کاتژمێردا دزێک بچێتە سەر 21 ماڵەوە و مۆبایل و زێرو پارەیەکی زۆر بدزێت.
وتیشی، دوای پێکهێنانی تیمێک بەسەرپەرشتی موقەدەم سامان رەمەزان بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی توانرا لەرێگەی کۆکردنەوەی زانیاری و کامێراکانی چاودێرییەوە دزەکە دەستگیربکرێت.
بەوتەی سەرچاوەکە، دزەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و خەڵکی شارێکی ترەو لەیەکەم رۆژی هاتنی بۆ کەرکوک ئەو دزیەی کردووەو لەژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەریشدا بوە.