Plus4
berî 53 deqîqe
ئەمڕۆ یەپەشە هەڵدەوەشێتەوە و چیای شنگال ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکەن
🔻وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق:-
🔸لەژێر چاودێری و ڕێنمایی عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ مەراسیمی داماڵینی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یوپەشە) و تێکەڵکردنیان بە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت،
🔸بەرپرسیارێتی ئەمنی لە چیای شنگال دەگوازرێتەوە بۆ دەسەڵاتی فیدراڵی.
🔸ئەم ڕێکارە دەچێتە چوارچێوەی ڕێباز و بەرنامەی حکومەتی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک و مانەوەی تەنها لەدەستی دەوڵەتداو دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی بەرپرسیارێتی ئەمنی لە قەزای شنگال.
🔸حکومەتی عێراق ئەو قوربانیە مەزنانە بەرز دەنرخێنێت کە ئێزیدییەکان لە بەرگریکردن لە عێراق بەگشتی و قەزای شنگال بەتایبەتی لە بەرامبەر بە تــ..ـــیرۆر و توندڕەوی داویانە.




