كركوك
plus4
پێش مانگێک

ەپێی نوسراوێک کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێم ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کردووەو ئیمزای وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی لەسەرە، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی کەرکوک کە 253 فەرمانبەر لەخۆ دەگرێت، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پارستنی رێگاوبانەکانی خانەقین دەکات کە 171 فەرمانبەری هەیەو فەرمانبەری هەرێمن لەدوو شارە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەنوسراوەکەیدا رونیکردوەتەوە ، کە رێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەکەیان راگرتووە چونکە وەزارەتی دارایی بەشێوەی زارەکی و بەبێ هیچ پاساوو نوسراوێکی فەرمی داوی هەڵوەشاندنەوەیانی کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوەی کەرکوک ماوەی جەندین ساڵە لەشارەکە بوونی هەیەو چەندین پرۆژەی گرنگیان لەکەرکوک و سنوری مادەی 140 جێبەجێکردووە.