دەستگیرکردن
Plus4
berî 2 saet

پۆلیسی کەرکوک لەسەر تەقاندنی ئارپیجی چوار کەسی دەستگیرکرد


فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، پۆلیسی قەرەهەنجیر چوار کەسی دەستگیرکرد کە شەوی رابردوو بەچەکی  (ئار. پی. جی)ی خانویەکیان بەهۆی کێشەی کەسی و کۆمەڵایەتییەوە  لە گوندی خاڵوبازیانی کردە ئامانج.

شەوی رابردوو لە گوندی خاڵوبازیانی چەند کەسێک کە ئۆتۆمبێلی پیکابیان پێ بوو ، گووللە (ئار .پی. جی)یەک دەنێن بە ماڵێکەوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە