plus4
پێش ٢ ساڵ
نزیک کاتژمێر 10:00ی بەیانی، لەلایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە بارەگایەکی پەکەکە لەسنوری ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرا کە دەکەوێتە نێوان هەردوو گوندی ( جەلەمۆردو دوو تەقەڵ ).
بە وتەی دانشتووانی سنورەکە، لەکاتی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، جارێکی‌تر فرۆکەکان بۆردوومانی ئەو ئۆتۆمبێلەیان کرد کە برینداری هەڵگرتووەو تەواوی سەرنشینەکانی شەهیدکران.
به‌پێی میدیاكانی په‌كه‌كه، له‌بۆردومنه‌كه‌دا پێنج كه‌س شه‌هیدبوون، دووان له‌شه‌هیدان خه‌ڵكی ناوچه‌كه بون به‌ناوه‌كانی ( ئارام دوو ته‌قه‌ڵی و ئیسماعیل سه‌رچناری ) كه هه‌ردوكیان خاوه‌ن ئه‌نفالێكی زۆرن.
تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەفەرمی هیچ زانیاریەکیان نەخستووەتەڕوو.