تۆڕێکی ساختەکاری
plus4
پێش 3 هەفتە

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لەشاری بەغدا، هێزێكی ئه‌منی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی مه‌حمودییه‌ی سەر بەپارێزگاکەو بەهۆیەوە پێكدادان دروستبووە.

لەوبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی بەغدا ڕایگەیاند: هێزێكی ئه‌منی لەنێو قەزای مەحمودییەی بەغدا، بۆسه‌یه‌كیان بۆ بازرگانێكی چه‌ك داناوه‌.

دوای ئەوەی هێزەکە هه‌وڵیداوە ئەو بازرگانە ده‌ستگیربکات، بازرگانه‌کە ڕووبەڕووی ئەو هێزه‌ بووه‌ته‌وه‌و بەهۆیەوە ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی نه‌قیب و پۆلیسێك برینداربوون.

دوای ئەوەی بازرگانەکە ئامادە نەبوو خۆی بەدەستەوە بدات، هێزه‌کە ته‌قه‌یان له‌تۆمه‌تباره‌کە کردو توانییان بیكوژن.