دیلان غەفور
plus4
پێش 3 هەفتە

دیلان غەفوور پەرلەمانتاری یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای بەشداربوونی لەگەشتی هەواڵەکانی کەناڵی ڕووداو کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشکەشدەکرا بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێک سەبارەت بە کەرکوک، پاش چەند خولەکێکی کەم ستۆدیۆکەی جێهێشت و گفتوگۆکانی تەواو نەکرد.

دوای ئەوەی بێژەری هەواڵەکان بەشێوەیەکی کتوپڕ بەیاننامەی پارتی دەخوێنێتەوە کە تێیدا هێرشدەکاتە سەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆیە دیلان غەفوور ڕاستەوخۆ هەڵوێست وەردەگرێت و ستۆدیۆکە جێدەهێڵێت.

دیلان غەفوور بەر لەجێهێشتنی ستۆدیۆی کەناڵەکە وتی: هەرگیز ئامادە نیم لەشوێنێکدا بمێنمەوە کە هێرشی تێدا بکرێتە سەر حزبەکەم و بەیاننامەی دژ بەحزبەکەم تێدا بخوێندرێتەوە.

وتیشی: من بۆ بابەتێکی تر هاتووم، من ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانم و بەیاننامەیەک بەو شێوازو ناوەرۆکە، وا لەمن دەکات هەر ئێستا ستۆدیۆکەتان جێبهێڵم.

بێژەرەکە دەڵێت ڕاگەیاندراوی پارتییە.

دیلا غەفوور؛یش دەڵێت: بەڵێ دەزانم کەناڵەکەش هەر هی پارتییە!