الرواتب
plus4
پێش مانگێک

کەمێک پێش ئێستا 412 ملیار دینار وەک تەواوکارو تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەستی مووچەخۆرانی هەرێم، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: بڕی 412 ملیار دینار وەک تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلوول لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش، بڕی 598 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست؛ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەو بڕە پارەیەش بۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکانەی هەرێمی کوردستانە.

بەوپێیەش، لەئێستادا بڕە پارەی تەواو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم مووچەخۆران ئامادەیەو بڕیارە بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەزانی هەرێم بکرێت.