تارق كارێزی
پێش ٢ ساڵ
له دڵه‌وه داوا لێبوردن له هه‌ر خوێنه‌رێكی ئه‌م پۆسته‌م ده‌كه‌م. نه‌ریتی من نییه وشه و ده‌سته‌واژه‌ی زبر و ناشیرین به‌كار بهێنم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 20/ئایار/2022 له بازگه‌ی شێراوه دیتمان، هێنده تاڵ بوو، شیرینیی له زمانمان بڕی.
ئه‌وه‌ی ڕووی دا، ئێمه (22 نووسه‌ری شاری كه‌ركووك له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان) پاڵه‌وانه‌كه‌ی بووین. ئه‌م و ئه‌و چۆنی ده‌گێڕنه‌وه، چۆن ده‌گاته به‌ر گوێی خه‌ڵك، با له‌وێ بوه‌ستێت. بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی ڕاستی، له گۆشه‌ی په‌رۆشیم بۆ ناو و ناوبانگی گه‌ل و وڵات و ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی كوردستان، به پێویستی ده‌زانم قسه بكه‌م.
ئێمه‌ی نووسه‌ران وه‌ك گرووپێكی گه‌شتیار لیستی ناوه‌كانمان له ڕێی كۆمپانیاوه بۆ ئاسایش ڕه‌وان كرا بوو. به‌یانی به‌ر له هه‌شت گه‌یشتینه بازگه‌ی شێراوه. به گوێره‌ی ڕێنمایی، شوفێره‌كه به لیستی ناوه‌كانه‌وه چووه لای كارمه‌ندی كۆمپیووته‌ر. نووسه‌رێك، كه بۆ خۆی مامۆستایه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوته‌ی به‌شی كۆمپیووته‌ر سه‌رنج له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌ڕێزه وه‌ك كارمه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌رده‌وام له نێوانی كه‌ركووك و هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان هاتوچۆی كردووه. هیچ كات پێی نه‌گوتراوه كێشه له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ت هه‌یه.
بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رنجه، ئه‌ندامی گرووپه‌كه‌مان ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوو ناسنامه‌ی دیكه‌شی پیشان دا، به‌ڵام بێ سوود بوو. له بازگه داوای ناسنامه‌ی باوكیان كرد، باوكی 12 ساڵه مردووه، داوای ناسنامه‌ی مامیان كرد، وڵامی دایه‌وه كه ئه‌و هیچ مامی نییه. به‌م جۆره كێشه‌كه هه‌ر وا مایه‌وه. دوو كه‌س له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه چوونه ژووری كۆمپیووته‌ر ژماره (1) و ژووری ئیداره، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوون كردنه‌وه بده‌ن، كه ئه‌و به‌ڕێزه‌ی سه‌رنج له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی هه‌یه، پیاوێكی ناسراوه، كارمه‌ندی حكومه‌ت و سه‌رۆكی لقی كه‌ركووكی نووسه‌رانیشه. كارمه‌ندی هه‌ردوو ژووره‌كه به قسه‌ی زبر و هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر نابه‌جێ و‌ڵامیان دانه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌مان به‌ره‌و سۆران و ڕه‌واندز سه‌ر بگرێت، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی گرووپه‌كه‌مان گوتی "من ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌ره‌و كه‌ركووك و ئێوه گه‌شته‌كه‌تان ته‌واو بكه‌ن." هیچ كه‌س له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه به‌و پێشنیاره ڕازی نه‌بوو، پێمان جوان نه‌بوو، ئێمه گه‌شت بكه‌ین و ئه‌و به دڵساردی بگه‌ڕێته‌وه. له‌و كه‌ینه و به‌ینه‌دا بووین، هه‌را و هاوار و قیژه‌یه‌ك په‌یدا بوو، هه‌مووانی هێنایه جۆش.
كارمه‌ندێكی بازگه‌كه به سه‌گێكی پۆلیسییه‌وه هه‌تا تینی تێدا بوو هاواری به‌سه‌ر پیاوێكی ته‌مه‌ن سه‌رووی 70 ساڵ و سێ چوار ئافره‌تی ئه‌ندامی گرووپه‌كه‌مان كرد، به زمانێكی تێكه‌ڵ له عه‌ره‌بی و كوردی لێی ڕاخوڕین و گوتی "هه‌ی ئاژه‌ڵینه دابه‌زن."
ئێمه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كارمه‌نده‌ی بازگه‌كه‌مان زۆر پێ نامۆ بوو، گوتمان "برا چ قه‌وماوه، بۆ وا خۆت مشه‌وه‌ش كردووه و سووكایه‌تی به‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌یت؟" وڵامێكی زۆر ناماقووڵ و نابه‌جێی داینه‌وه، گوتی "له‌به‌ر ئه‌وه‌مه سه‌گه‌كه نه‌تانگرێت!" له ڕاستیشدا سه‌گه‌كه كه ڕسته‌كه‌ی له ده‌ستی ئه‌ودا بوو، بێ هیچ كێشه و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ناڕه‌حه‌ت بكات، ئه‌ركی پشكنینی خۆی به‌جێ گه‌یاند. سه‌گ بێوه‌ی بوو، سه‌گه‌وان بێ شه‌رمانه و زۆر نابه‌جێ ڕه‌فتاری كرد.
من و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی گرووپه به ئه‌فسه‌رێكی مولازمی یه‌كه‌ممان گوت، ئه‌و كارمه‌نده زۆر خراپ ڕه‌فتاری كرد، بۆچی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌یت. هیچ نا بڕۆ پێی بڵێ با بێت داوای لێبوردن له‌و خه‌ڵكه بكات، كه زۆر نابه‌جێ ڕه‌فتاری ده‌رهه‌ق كردن. ئه‌فسه‌ره‌كه ئه‌وه‌ی پێویست بوو، نه‌ی كرد.
بۆ پشت ڕاست كردنه‌وه‌ی قسه‌كانم، ده‌كرێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاو به وێنه‌ی كامیراكاندا بخشێننه‌وه.
ڕووی داواشم له:
به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر
به‌ڕێزان لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداره
له بازگه‌ی شێراوه به‌رده‌وام كێشه بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌كرێت، پرسیاری زۆر نابه‌جێ له ڕێبواران ده‌كه‌ن. ئه‌و بازگه‌یه ڕووی زۆر گه‌شی هه‌رێمی كوردستان ناشیرین ده‌كات. ناكرێت كارمه‌ندی حكومه‌ت ڕێز له ڕێبواران نه‌گرێت. ئه‌م بازگه‌یه خه‌ڵك زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌كات. زۆر پێویسته به زووترین كات چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئێمه كه ئه‌و قسانه‌ش ده‌كه‌ین، زۆر باش ده‌زانین، به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رك شتێكه و بێ ڕێزی كردن به‌رانبه‌ر به ڕێبواران شتێكی دیكه‌یه.