saerani nwsaran
plus4
پێش ٢ ساڵ

ژمارەیەک لەنوسەرو ئەدیبانی کەرکوک بەمەبەستی گەشتێک بۆ رواندز رۆشتوون بەڵام لەبازگەی شێراوە دوای سوکایەتیەکی زۆر ناچارکراون بگەڕێنەوە.

حەمە سەعید زەنگەنە لەپۆستێکی فەیسبوکدا نوسیوێتی، ئەمڕۆ بەیانی لە بازگەی شێراوە سەگیان تێ بەرداین، مامۆستا مووشی ئەدیبێکی سریانییە گوتی:

ــ سەیەکە نەوەڕی، ئەو وەڕی.

دەشڵێت " لە حاسیبەی یەک و، لە ئیدارەو سوکایەتییکی وایان پێ کردین ڕووم نییە باسی کەم، دەبوو بۆ ڕواندز چووباین، نا چارکراین بگەرێنەوە."

بەپێی زانیاریەکانی plus4 گومان لەناوی یەکێک لەنوسەرە عەرەبەکان هەبووە، کارمەندانی بازگەکە رێگریان کردووە ئەو بچێتە هەولێرەوە بەڵام ئەوانی دیکەش رەتیانکردووەتەوە بەبێ ئەو گەشت بکەن و گەڕاونەتەوە.

بازگەی شێراوە کەوتووەتە نێوان کەرکوک و هەولێر، بەدەستی هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوەیە.