گەڕان
plus4
berî 1 saet

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، ئەو وێنانەی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، حسێن مستەفا سهێل فەرماندەی فیرقەی 25ـــی ئالییات، خۆی بەشێوەیەکی بەمیدانی سەرپەرشتی گەڕان بەدوای تەرمی عەمید رووکن فەیسەڵ جواد کازمدا دەکات کە لە روباری دیجلە خنکاوەو تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەو فەرماندەیە، لە ناوچەی قەسیرینی دیالە لەگەڵ خێزانەکەیدا باخێکی لەسەر روباری دیجلە بەکرێ گرتووەو لەکاتی مەلەوانیدا خنکاوە ، دوێنێش وەزارەتی بەرگری عێراق خنکان و گەڕان بەدوای تەرمی ئەو فەرماندەیەی راگەیاند .