لیژنەی لێکۆڵینەوە
plus4
پێش مانگێک

حكومەتی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بەسەرۆكایەتی عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا سەرۆك ئەركانی سوپا، و بەبەشداری یاریدەدەری سەرۆك ئەركان و فەرماندەی هێزی وشكانی و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی رەوانەی كەركوك كرد بۆ لێكۆڵینەوە لەروداوەكەی دوێنێی ناحیەی رەشاد كە پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا و چواری دیكەش برینداربوون.

روداوەكە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لەسنوری گوندی كوبەی نزیك وادی زغێتوون رویداوە، سەرەتا بۆمبێك تەقێندراوەتەوەو دواتر لەهەموو لایەكەوە هێزەكەی هەواڵگری فەوجی 2ی لیوای 42ی فیرقەی 11 دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و تەنانەت تەرمی سەربازە كوژراوەكان بەجێهێڵدراون تاوەكو دواتر بەپاڵپشتی فرۆكە توانراوە بگەڕێنەوە ناوچەكەو تەرمەكان دەربهێنن.

هەر دوێنێ شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە كە مەجلس تەحقیقی لەبارەی روداوەكە پێكدەهێنن و لێكۆڵینەوە دەكەن.