Plus4
berî 1 saet
لیوا حەمە رێگر: عەشایەرە چەکدارەکان موچەی حکومەت وەرەگرن و بەشەو پەلاماری پێشمەرگە دەدەن
لیوا حەمە رێگر فەرماندەی میحوەری کەرکوک-پردێی هێزە چەکدارەکانی پارتی بۆ ماڵپەڕێکی حزبەکەی رایگەیاندووە: پێشهاتە ئەمنییەکانی کەرکوک مەترسیدارن و پێویستە بەپەلە هەردوو حکومەتی بەغداو هەرێم لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگەو ئاسایش رێککەون.
وتوشێتی: ئەوا عەشایەرانەی تاپێش 16ی ئۆکتۆبەر لەگەڵ د١١عش بون، ئێستا بونەتە چەکداری بەناو ح*شدی عەشایەری و موچە لەبەغدا وەرەگرن، بەرۆژ لەماڵن و بەشەو پەلاماری پێشمەرگەو پۆلیس دەدەن.
ئەو فەرماندەیەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە نابێت پشت ببەسترێ بە سوپای عێراق چونکە ئەوان لەخاڵ و بازگەکانیاندا خۆیان قاییم کردووەو چاوەڕێی سەر مانگ دەکەن بۆ موچەکانیان وەک ئەوەی فەرمانبەر بن، بەڵگەش ئەوەیە کە پەلاماری کامێرای حەرارییەکانیان دەدرێت و توانای بەرپەرچدانەوەیان نییە.
لیوا حمە رێگر هۆشداریداوە لەدۆخی داقوق و دووبز و داوا دەکات بەغداو هەرێم رێککەون بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگەو ئاسایش بۆ ئەو ناوچانە.
سەرچاوە: باس نیوز




