كازمي
plus4
پێش ٢ ساڵ

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەوەڵامی سەرۆك كۆماردا، دەسەڵاتەكانی ئێستای حكومەتی عێراق دیاری دەكات و دەڵێت: حكومەتی كاربەرێخەری رۆژانە ئەو حكومەتەیە كە لەدەسەڵاتی ئاساییەوە دەگۆڕێت بۆ دەسەڵاتی سنوردار، ئەو كاتەش دەتوانێت تەنها ئەو بڕیارانە بدات كە پەیوەندی بەكاروبارەكانی رۆژانەی خزمەتی گەلەوە هەبێت.

 

دەشڵێت: بڕیارە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان كە كاریگەری گەورە لەسەر ئایندەی عێراق دروست دەكەن لەدەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی ئێستایە، هەروەها ناتوانێت پڕۆژە یاسا پێشنیاز بكات و قەرز بكات و خەڵكیش لەپۆستی باڵادا دامەزرێنێت یاخود كەسانێك دوربخاتەوە و گۆڕانكاری لەپێكهاتەی وەزارەت و فەرمانگەكانیش لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئێستا سەرۆك وەزیرانە.

 

رونشیدەكاتەوە، دەسەڵاتەكانی حكومەتی ئێستا بریتین لەدابینكردنی خواردەمەنی و دەرمان و كارەبا و پێداویستییەكانی دابینكردنی ئاسایش.