plus4
پێش هەفتەیەک
نوسینگەی وەزیری تەندروستی عێراق پەیامێکی دەنگی ئاراستەی بەڕێوەبەری هەموو فەرمانگەکانی تەندروستی لەپارێزگاکان کردووە و داوای دەکات، بەشێوەیەکی خێرا بکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەموو پزیشکانی پسپۆری نەشتەرگەری و سڕکردن بگەنەوە سەر کارەکانیان و بەشەکانی فریاکەوتن و دەرمانخانەکانیش ئامادە بکەن.
بەپێی تۆمارە دەنگییەکە، فەرمانی سەروی خۆیانە و نازانرێت چی رودەدات.
ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە حکومەتی عێراق ترسی هەیە ئەمشەو لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان بکرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئاسمانی وەڵاتەکەی داخستووەو هەموو گەشتەکانی راگرتووەو سوپاو هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.