plus4
پێش هەفتەیەک
پێشمەرگەو هونەرمەند (حەمەجەزا)، كوڕی حاجی عەلی بەگەو ساڵی (1949) لەشاری سلێمانی لەگەڕەكی (حەوشی گەورە) كە ئەو سەردەمە پێیاندەووت (بازاڕە بچكۆلە یا حەوتە بچكۆلە) هاتووەتە دنیاوە.
حەمەجەزا لەتەمەنی 19 ساڵیدا ژیانی ھاوسەرگیری پێکەوەناوەو خاوەنی 6 منداڵە (2 کوڕ و 4 کچ)، لەساڵی 1969 پەیوەندیکردووە بەشۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردەوەو چەندین ساڵی تەمەنی لەپێشمەرگایەتیدا بەسەر بردووە.
پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا روویان کردووەتە ئەورووپاوو لەوڵاتی دانیمارک نیشتەجێبوون، پاش ڕاپەڕینی کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و لەسلێمانی درێژەی بەژیان داوە.
حەمە جەزا خاوەنی چەندین سروودی نیشتمانی و گۆرانی بەپێزو نەمرەو سروودەکانی بزوێنەری شۆڕش و هەستی کوردانەی پێشمەرگە بوون لەسەردەمی خەباتی شاخدا.
دوای تەمەنێک پێشمەرگایەتی و خزمەتی هونەری، دواجار حەمە جەزای هونەرمەند لەتەمەنی 61 ساڵی و لەڕۆژی 2010/10/1 بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکردو لەھەمان ڕۆژدا لەگردی سەیوان لەسلێمانی تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.