plus4
پێش ٢ ساڵ
ریشی سۆناک وەزیری دارایی بەریتانیا رایگەیاند: ئابڵوقەی سەر کەرتی نەوت و غازی روسیا بە هۆی شەڕی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئۆکرانیا ئابوری ئەوروپا و بەریتانیا روبەروی حاڵەتێکی ترسناک کردۆتەوە ، کە بۆتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی شت و مەک بە بەردەوامی کە لە چڵ ساڵی رابردوو روینەداوە.
وتیشی، ئەمەش وای کردووە کە بەشی هەرەزۆری هاوڵاتیانی بەریتانی ساڵانە نزیکەی ٩٠٠ دۆلار زیادە بدەن بۆ کڕینی سوتەمەنی،بەمەش رێژەی هەڵئاوسان لە وڵات لە سەدا حەوتەوە سەرکەوێ بۆ لە سەدا نۆ