plus4
پێش مانگێک
- پارتی شەڕی ئامۆزاکانی هەیە من دەزانم چۆن چارەسەر دەکرێت
- ئەوەی پارتی ئەم جارە پێی ناكرێت لەم هەڵبژاردنە بردنەوەیە
- لەهەولێر شاری گەورە هەیە کاری بەدڕەوشتی تێدا دەکرێت وبەرپرسان لەسەر پارەکەی شەڕیانە، ئەگەر بلدۆزەریان نییە ئێمە بۆیان دەنێرین دەیروخێنین
- یاسای هەڵبژاردن گۆڕانكاریی گەورە دێنێتە ئاراوە و ئەو یاسایەی وەکو کراسێک بۆ حزبێک دورابوو دڕاندمان
- لەم هەڵبژاردنە بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵك ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەڕوخێنین.
- تەنها یەکێتی دەتوانین پارتی دیموکراتی کورددستان بنێرێتەوە لۆمارێ"
- ئەگەر دەتانەوێت ئەم حکومرانییە گەندەڵ و سەقەتەی ئێستا بەردەوام بێت بڕۆن دەنگ بدەن بە مودیر عام، بەڵام ئەگەر شتێکی جیاوازتان دەوێت و دەتانەوێت کوردستان درەوشاوەتر بێت یەکجار ئێمەش تاقی بکەنەوە.
- چەند ساڵێکە یەکێتی چەندین کێشەی هەبووە، بەڵام خۆشبەختانە قەت بەقەت ئەمڕۆ بەقوەت و بە توانا نەبووە و ئەمڕۆ نەیارەکانتان لەنێوان خۆیاندا ناکۆک بوون و زەعیف بوون.
- ویستمان هەبوو لەگەڵ پارتی رێبکەوین بەڵام پارتی ووتی ئێمە لەگەل ئێوە رێک ناکەوین و لەم هەڵبژاردنە خۆمان تاقی دەکەینەوە بەڵام یەکێتی زۆر لەوان بەهێزترە.