ئاساش بارتى
plus4
پێش مانگێک

لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئاسایشی كەركوكی پارتی لەسەر راسپاردەی سەروی خۆیان، كارمەندەكان ناچار دەكەن وێنەو گرتە ڤیدیۆیەكانی مەسرور بارزانی لەسەر واڵەكانی خۆیان لەفەیسبوك پۆست بكەن.

 

بەپێی ئەو رێنماییانەی پێیاندراوە، رۆژانە وێنەیەك یا گرتەی ڤیدۆیی مەسرور بارزانی لە ئەكاونتی فەرمی خۆیانەوە لەفەیسبوك پۆست بكەن بەپێچەوانەوە روبەڕووی لێپرسینەوە دەبن.

 

بەپێی زانیارییەكان، چەند ئەفسەرێك ناڕەزایەتیان دەربڕیوە كە چۆن دەبێت بەدرێژایی بانگەشە رۆژانە وێنەی مەسرور بارزانی بڵاوبكەنەوە، پێیان وتراوە كە ئەمە فەرمانە و پێویستە جێبەجێ بكرێت.

 

بەبڕوای چاودێرێكی ئەمنی، بەكارهێنانی هێزی ئەمنی لەكاری حزبی و بانگەشەدا، وادەكات ئنتیمای نشتیمانی لەدەست بدەن و خەڵكیش متمانەیان پێنەكات.