پۆلیسی هاتوچۆ
plus4
پێش مانگێک

فەرماندەیی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک لەئاگادارکردنەوەیەکی بەپەلەدا رایدەگەیەنن کە رێوشوێن و لێپرسینەوە سەبارەت بە ( پابەندبون بە یاساکانی هاتووچۆ ) لەرێگا گشتییەکانی ناوشارو رێگاکانی دەرەوەدا تووند دەکەنەوە.

دەشڵێن: مەفرەزە هاوبەشەکانیان لەرێگاکاندا جێگیر دەکەن، ئامێری دیاریکردنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان دەپێون و سەرپێچی و لێخوڕین بە پێچەوانەی ئاراستەو جام تارک و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ قەدەغەیە.

لەو راگەیەندراوەدا هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت پابەندی یاساکانی هاتووچۆبن و سنوری خێرایی دیاریکراو تێنەپەڕێنن چونکە رێوشوێنەکان زۆر تووندن و کەس لەلێپرسینەوە دەربازی نابێت.

رێوشوێنەکان دوای زیادبونی روداوەکانی هاتووچۆ دێن لەسنوری کەرکوک، تەنها دوێنێ لەسەر رێگەی کەرکوک- تکریت و کەرکوک- هەولێر، 12 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 5یش برینداربوون.