روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش مانگێک

لەنزیک ناحیەی پردێ روداوێکی هاتووچۆ بەهۆی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک رویداوە و قوربانی هەیە.

بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان گڕی گرتووەو تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە بەرەو شوێنی روداوەکە بەرێکەوتوون.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ گیان لەدەستدانی دوو سەرنشین و ک بریندارێک دەکەن.

ئەمڕۆ ئەمە دووەم روداوی هاتووچۆیە کە قوربانی لێبکەوێتەوە، روداوی یەکەم بەیانی ئەمڕۆ لەسنوری ناحیەی رەشاد رویدا بەهۆیەوە 10 سەرنشین گیانیان لەدەستداو چواری دیکەش برینداربون.