دەرکەدنی ئەندام
plus4
پێش مانگێک

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد، عەمار حەمدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکەی لە هاوپەیمانی تەقەدوم دورخستەوە.

بەپێی سەرچاوەیەک ، هۆکاری دورخستنەوەکە، ئامادەنەبوونی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدایە لەدانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، عەمار حەمدانی لەکۆی 15 دانیشتنی ئەنجومەنی پرێزگای بەغداد، تەنها شەش جار ئامادەبووە، بۆیە دورخراوەتەوە.

لەکەرکوکیش بەشێک لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە تائێستا بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردووەو ئامادەنین بەشداری بکەن.