وەفدی عیراق
plus4
پێش مانگێک

دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەپەرلەمان یەکێکە لەئەندامانی وەفدی عێراق بۆ بەشداری لەکۆبونەوەکانی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەنیویۆرک.

پەرلەمانتار دیلان غەفور بە plus4ی راگەیاند: ئەنتۆنی بلینکن داوایکرد کێشەکانی بەردەم هەناردەی نەوت چارەسەر بکرێن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە".

لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سوودانی، خواستی عێراقی پیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و کێشەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیەی خستووەتەڕوو، دیلان غەفور وتی "سەرۆکوەزیران ئەوەی خستەڕوو کە دوو کێشە هەیە، لەلایەک کۆمپانیا نەوتییەکان داوای قەرزە کۆنەکانیان دەکەن کە لەسەر هەرێمی کوردستانەو عێراق ناتوانێت بیانداتەوە، دووەمیش پێویستە گرێبەستە نەوتییەکان هەموار بکرێنەوە، حکومەتی هەرێم بەمە ڕازییە، بەڵام کۆمپانیاکان ڕازی نین".

لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەو جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەئەمریکایەو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وەڵاتە کۆبونەتەوە.

وتیشی، بلینکن داوایکرد عێراق هەموو توانای خۆی بخاتەگەڕ تاوەکو پشت بە ئێران نەبەستێت بۆ کڕینی کارەبا و وتی "ڕەنگە نەتوانین بەردەوام بین لە نوێکردنەوەی لێخۆشبوون بۆ عێراق لە کڕینی کارەبای ئێران".