سەرژمێری
plus4
پێش مانگێک

  سەرژمێری گشتی کردارێکی پەیڕەوی یەک شێوازییە، ھەموو زانیارییە دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتیەکان لە خۆدەگرێت، کە لە ماوەیەکی دیاریکرودا بۆ ھەموو تاکەکان لە وڵاتێک یان لە بەشێکییدا، کۆکردنەوەی زانیارییەکان و شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەییان کردارێکی خولییەو لە ڕێگەیەوە ژمارەی دانیشتووان بە فەرمی دیاری ئەکرێت  ئەم زاراوەیە بە گشتی ئەگەڕێتەوە بۆ ژمارەی دانیشتووان لە وڵاتێکدا، و بە پێی ڕاسپاردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەر ١٠ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت .زانیارییەکانی سەرژمێری دانیشتووان بەکاردێت بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە و پلان دانان . 

یەکەم پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق لە سەردەمی حوکومەتی پاشایەتی لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ دەستی پێکردووەو لە کۆتاییەکانی ئەو ساڵە تەواو بووە ژمارەی دانیشتوانی ئەو کاتەی عێراق دوو ملیۆن و ٩٦٨ هەزارو ٥٤ کەس خەمڵێنراوە ، دووەم سەرژمێری لە ١٩٣٤ ئەنجامدراوە ، سێیەم سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧  ، چوارەم ساڵی ١٩٥٧ ، پێنجەم سەرژمێری ساڵی ١٩٦٥ ، شەشەم  ساڵی ١٩٧٧ ، حەوتەم لە ساڵی ١٩٩٧ ،ئێستاش دوای ٢٧ سال لە ئەنجام نەدانی  جارێکی تر سەرژمێری گشتی دانیشتوان وا بڕیارە رۆژی ٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت 

لەسەر ئاستی جیهانش بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٠٦٦ لە وڵاتی ئینگلیز، وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ساڵی ١٧٩١ ، فەڕەنسا ساڵی ١٨٣٦ ، بەلجیکا ساڵی ١٨٤٦ ،یابان ساڵی ١٨٦١ ، ئەڵمانیا ١٨٧١ ،هیندستان ١٨٨١ ، سۆڤیەت ١٨٩٧ سەرژمێری گشتی ئەنجامدراوە .