Plus4
berî 40 deqîqe
ئاسۆ مامەند پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی کۆچکردوو کاکە (موڕاد زانا) دەکات
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ شەهیدبوونی کاکە (موڕاد زانا) پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەکەی کردووەو تێیدا دەڵێت، دڵتەنگ و خەمبار بووم بە شەهیدبوونی کاکە (موڕاد زانا) کە لە کاتی ئەرکی پەیداکردنی بژێوی خێزانەکەیدا، و لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و گروپە تیرۆریــ.ـــستییەکاندا گیانی سپارد.
وێڕای گەیاندنی پرسەو هاوخەمی بۆ ئەم رووداوە دڵتەزێنە، هاوکات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم لێکۆڵینەوە لەم رووداوە دڵتەزێنەدا بکەن، هەروەک داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکەم لە کاتی بوونی ئەم رووداوانە چاوکراوەتر و بە وریاییەوە چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی رووداوی نەخوازراوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.
لە خوای گەورە داواکارم روحی کاکە (موڕاد زانا) بە بەهەشت شاد بکات، و ئارامی و سەبووریش بە ئێمە و خانەوادەکەی ببەخشێت.




