plus4
پێش مانگێک
حکومەتی عێراق بەنیازە لەمەولا نەهێڵێت تیکتۆکچی و بڵۆگەرو یوتیوبەرو چالاکانی تۆڕەکانی سۆشیال میدیا وەردەگرێت و دەڵێت: ناهێڵین بەسافی بیخۆین.
لەوبارەیەوە سەرۆكی دەستەی گشتیی باج لە عێراق ڕایگەیاند: تەواوی ئەو کەسانەی لەنێو سۆشیال میدیادا کەسانی دیارو چالاکن، بەتایبەت تیکتۆکچی و بلۆگەرو یوتیوبەر، لەمەولا بەڕێژەی 30% لەسەدا باج دەخرێتە سەر کارەکانیان، یاخوود سەر قازانج و سەرمایە بەدەستهاتووەکانیان کە لەو ڕێگەیەوە دەستیان کەوتووە.
سەرۆكی دەستەی گشتیی باج لە عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لەپلانەکانی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەبێت و دەخرێتە سەر سامانی وڵاتەکە.