چالاکەوان
plus4
پێش مانگێک

یەکێک لەهۆکارەکانی تووشبوون بەنەخۆشیی شێرپەنجە کە لەئەمڕۆدا لەکەرکوک و کوردستان و تەواوی عێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو تووشبووانی لەزیادبووندان، بۆ دووکەڵ و پاشماوەی کارگە هۆکارەکانی تر کە دووکەڵ دەرهاویشتەیانە دەگەڕێتەوە.

چالاوانێکی کەرکوک لەوبارەیەوە نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت: لەنەخۆشخانەی شێرپەنجەی کەرکوکەوە شێرپەنجە بڵاودەکرێتەوە.

(عەلی ڕەحمان) چالاکوانی دیاری کەرکوک؛ پێیوایە ئەم دووکەڵە هۆکاری بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەیە، کەچی لەنێو نەخۆشخانەکەدا دووکەڵی ژەهراوی بەسەی نەخۆش و سەردانیکارانی نەخۆشخانەکەدا بڵاودەکرێتەوە.

دەشڵێت: ئەوەی مایەی تێڕامان و نیگەرانییە، لەنێو نەخۆشخانەی شێرپەنجەی کەرکوک هۆکارەکانی تووشبوون بەشێرپەنجە دەبینرێت، بەتایبەت سووتاندنی پاشماوەکانی نەخۆشخانەکەو دووکەڵی ژەهراوی.

ئەو چالاکوانە دەڵێت: ئێمە ماندوو بووین لەدورستکردنی نەخۆشخانەیەکی شایستە بۆ توشبووانی شێرپەنجە لەکەرکوک، هەرچەندە خوازیاربووین کەرکوک هەرگیز پێویستی پێ بەم نەخۆشخانەیە نەبووایە، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەوەی لەنێو نەخۆشخانەکە ڕوودەدات کارەساتە، سووتاندنی پاشماوەکانی نێو نەخۆشخانەکە بەمشێوە بڵاوکردنەوەی ژەهرێکی کوشندەیەو کارەسات دەخوڵقێنێت.