جةكدارةكان دووبز
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

شەوی رابردوو سێ جار زنجیرە چیای مامە لەسنوری قەزای دووبز باشوری رۆژئاوای كەركوك بۆردومانكرا.

 

بۆردوومانەكە بەفەرمانی خودی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا، دوای زیاتر لە دوو مانگ چاودێری گروپێكی چەكداری د11عش لەلایەن دەزگای موخابەراتەوە، توانرا یەكێك لەمەترسیدارترین سەركردە سەربازییەكانی ئەو گروپە لەكەركوك بكەنە ئامانج.

 

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەو بارەیەوە زانیاری وردی ئاشكراكردووە و دەڵێت: ئەوانەی شەوی رابردوو لەسنوری قەزای دووبز كراونەتە ئامانجی فرۆكەكانی عێراق، عومەر سەڵاح نیعمە ناسراو بە ( ئەبو خەتاب )ــە كە فەرماندەی سەربازی ناوچەی ئەلبو حەمدانە، لەگەڵ 5 چەكداری تر.

 

لەدوای بۆردومانەكە، هێزێكی موخابەرات و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، چونەتە ناوچەكە و تەرمی چەكدارەكانیان هەڵگرتووەتەوە كە هەر لەو شوێنە دەستگیراوە بەسەر پشتوێنی بۆمبڕێژكراوو چەك و تەقەمەنی و مۆبایلی جیاواز كە بەكاریانهێناوە.