7amk
كاروان محه‌مه‌د
پێش ٢ ساڵ

40 ساڵ بەسەر داستانی حەمک تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی لە 17/5/1982 دوای ئەوەی 11 پێشمەرگەی پارتیزان بە فەرماندەیی مامە ڕیشە بۆ پشودان لە درەنگی شەودا دەگەنە گوندی (حەمک).

 

گوندەكه‌ لە سنوری تەکیەی جەباریە و کەوتوەتە دۆڵێکی گەورەوە و هەر چوار دەوری توپوڵکە و بەرزاییە.

 

حکومەتی عێراق شوێنی مەفرەزەکەی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات ، هێزێکی زۆر بە پاڵپشتی هەلیکۆپتەری جەنگی و چەکی قورس لە بەرەبەیانیدا گەمارۆی گوندەکە دەدەن، دانیشتوانەکەی دوردەخەنەو دواتر هێرش بۆ سەر ئەو پۆلە پێشمەرگەیە دەست پێدەکەن.

 

شەڕەکە ماوەی 14 کاتژمێر دەخایەنێت، هەموو ئەو سەربازو جاشانەی هێرش دەکەنە سەر گوندەکە بە چاونەترسی ڕیشە و هاوڕێکانی، تەرمەکانیان دەگەڕێتەوە.

 

لەشەڕەکەدا چوار پێشمەرگە شەهیدکران، چوار پێشمەرگەی تریش بریندار بوون، دوژمن هەموو هەوڵی دەستکەوتنی تەرمی شەهیدەکان یاخود بەدیل گرتنی بریندارەکان بوو بەڵام بەرگری دلێرانەی پێشمەرگەکان ڕێگای نەدا.

 

زۆری کوژراو و بریندارەکانی سوپای عێراق بەعسی ناچارکرد هێزی نوێ رەوانەی دەوروبەری گوندەکە بکات، ئەو جارەش شکستیان لەداکیرکردنی گوندەکە هێنا.

 

کات دەگاتە ئێوارە، سوپای عێراق بۆی دەردەکەوێت ناتوانێت چۆک بە ورەی ئەو پێشمەرگە دلێرانە بدات، بە ناچاری پاشەکشە دەکات.

 

ئێستا لە کۆی ئەو پۆلە پێشمەرگەیەی داستانی حەمک تەنها چوار پێشمەرگە لە ژیاندا ماون کە لە وێنەکەدا دیارن.