plus4
پێش مانگێک
رزگار حاجی حەمە بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نشتیمانی كوردستان رایگەیاند: داوا لەهاوڵاتیانی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر دەكەین كە ئێستا لەشارەكانی هەرێم نیشتەجێن، لەرێگەی كەسوكاریانەوەی خۆیان لەپرۆسەی (حەسرو تەرقیم ) تۆمار بكەن تاوەكو لەدوو مانگی تر لەسەرژمێریدا وەك خەڵكی ئەو ناوچانە ناویان تۆماربكرێت.
وتیشی، ماوەی 30رۆژ ماوە و گرنگە هەمووان كۆپی ناسنامەكانیان لەماڵ كەسوكاریان لەكەركوك و ناوچەكانی تر دابنێن تاوەكو تۆماربكرێن و رۆژی 20و 21ی مانگی 11 ئامادەبن بۆ تۆماركردنیان لەسەرژمێری.
ئەو بەرپرسەی یەكێتیی بەشداری لەسەرژمێری بەگرنگ وەسفكردو رایگەیاند: سەرژمێری بابەتێكی گرنگە و ئێمە تائێستا لەهەموو دانوستان و دانیشتنەكانماندا كەركوك بە سەرژمێری 57ـەوە وابەستە دەكەین چونكە زۆرینە بوینە و پێویستە ئەمجارەش ئەوە بسەلمێنینەوە.