plus4
پێش مانگێک
رۆژی چوارشەممە ١٨ ئەیلولی ٢٠٢٤ د. ئەحمەد خەلەف موسەوی سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق راگەیاند : لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارە و داتا و زانیارییەکانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران رادەستی بەغدا کردووە.
ووتی دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی و هاوتاکردنی داتا و زانیارییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت کە زیاتر لە ٥هەزار فەرمانبەر و کارمەند لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نایاسایی هاوکاری کۆمەڵایەتیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی فیدراڵی عێراق وەردەگرن.