plus4
پێش مانگێک
وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق، داوای ڕەزامەندی دەربڕینی وەزارەتی دارایی حکومەتەکەی دەکات، بەمەبەستی گواستنەوەی ڕاژەی ئەو مامۆستایانەی هەرێم کە داوای گواستنەوە بۆ سەر پەروەردەی حکومەتی عێراق دەکەن.
بەپێی نووسراوێک کە واژۆی (د. ئیبراهیم نابس جبوری) وەزیری پەروەردی عێراق لەسەرە، داوا دەکات وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕێت بەگواستنەوەی ڕاژەی ئەو مامۆستایانەی هەرێم کە داوای گواستنەوەیان کردووە بۆ سەر حکومەتی عێراق.
ئەو مامۆستایانەی ئەو داواکارییەیان پێشکەشکردووە بەهۆی ئەوەوە بووە کە نیشتەجێی شارەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقن.