مجلس محافظة
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

نەشئەت شاهوێز سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: بەپێی پڕۆژە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ لیژنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ 13 لیژنە كەمكراوەتەوە.

 

وتیشی، لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن کە سێ پسپۆری زانکۆی کەرکوکیش تێیدا بەشدارن، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەکەن بەڵام هێشتا تەواو نەبونە.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لەرۆژی دانیشتنی خوێندنەوەو پەسەندکردنی هەمواری پەیڕەوەکە دەتوانن بەشداربن و رای خۆیان هەبێت.