کوشتن
plus4
پێش ٢ مانگ

کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم های مۆڵ سەر رێگەی کەرکوک- هەولێر تەقە لەکارمەندێکی پۆلیسی ئامادەی کەرکوک کرا و گیانی لەدەستدا، گومانەکرێت کێشەی دووژمندارێتی بێت.

قوربانییەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بوە و زیاتر لە 15 فیشەکی بەرکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی plus4 قوربانییەکە ناوی ( مەنسوڕ خەلیل )ـــە و کارمەندی فەوجی دووی پۆلیسی ئامادەیە و خەڵکی ترکەڵانە.

ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی تاوانێکی کوشتنەوە کە براکەی ئەنجامیداوە تووشی کێشەی دووژمندارێتی بونە.