ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
دوای چەند كاتژمێرێک كۆبونەوە، بڕیاردرا بۆ کۆتا جار پڕۆژی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مجلس قیادە سەورە بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دوابخرێت.
پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی ئاشكرایكرد، بەرەزامەندی كوردو توركمان، پڕۆژە یاساكە بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دواخرا تاوەكو لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا هەموو لایەنەكانی كەركوك لەسەری بگەنە رێككەوتن.
دواخستنی پڕۆژە یاساكە، دوای چەند كاتژمێرێك دێت لەكۆبونەوەیەکی فراوان کە هادی عامری سەرۆكی دەستەی ماددەی 140 و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆن و لیژنە پەرلەمانییەكان کۆکردبوەوە تاوەکو سەبارەت بە پڕۆژە یاساکە قسە بکەن.
موحسن مەندەلاوی لەراگەیاندراوێكدا دەڵێت: لەپڕۆژە یاسای گەڕانەوەی خانوبەرەو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلس قیادە سەورە، پێویستە پارێزگای كەركوك خاوەن تایبمەتمەندی بێت و لەپێناو بەردەوامی سەقامگیرییەكەی دەبێت هەمووان هەماهەنگ بین و رەچاوی هەستیاری دۆسییەكە بكەین.