
plus4
پێش 7 مانگ
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە بڵاوکراوەیەکدا داوای لە هێزەکانی سەرایا سەلام کە باڵی سەربازی رەوتی سەدرن کرد کە ئەندامانی سەر بە پێکهاتەی گروپی ئەزهەریون کە میلیشیای بێ شەرمن لە ریزەکانی رەوتەکە دورخاتەوە و بەدوایاندا بگەڕین و هێزە ئەمنیەکانیان لێئاگادار کەنەوە ، وە داواشی لە لایەنە شیعیەکان کرد هەڵسو کەوت نەکەن لە گەڵیان بایکۆتیان بکەن چونکە ئەوانە لە ئاسایشی وڵات تێکدەدەن .
سەرچاوەیەکی بەرپەس لە حوکومەتی عێراق رایگەیاند بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دوای ئەوە هات کە ئەندامانی ئەو گروپە رێگریان کردووە لە کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری کە بە نیاز بوە سەردانی مەزارگەی ئیمامی عەسکەری بکات لە سامەرا بۆ بەسەرکردنەوەی چۆنێتی بەرەوپێشچونی کارەکانی زیارەتکارانی شیعە بۆ ئەو مەزارگەیە ،
سەرچاوەکە وتی لە ئەنجامی ئەو رێگریە روبەڕو بونەوە رویداوە وەزیر شۆفێرەکەی و دوان لە پاسەوانەکانی بە سوکی بریدار بونە .