plus4
پێش ٢ مانگ
بڕیارە سبەی وەفدەكەی یانەی نەسڕی سعودی، بەسەركردایەتیی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یەكەمجار بگاتە عێراق و رۆژی دووشەممە لە ركابەرییەكانی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا رووبەڕووی یانەی شورتە ببێتەوە.
سێ یاریزانی كورد لەریزی یانەی شورتەی عێراقی روبەڕووی یانەكەی كرستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی دەكەن كە بریتین لە ئەحمەد زێرۆ،رێوان ئەمین و ئاكام هاشم.
وەفدەكەی یانەی نەسڕ لە 106 كەس پێكهاتووە، لەنێویاندا جگە لە یاریزانەكان، جۆرجینا رۆدریگێز، خۆشەویستەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و دایكی منداڵەكانی ئامادە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی بەغدا ئاشكرایكردووە كە ڤیزایان بۆ جۆرجینا رۆدریگێز دەرهێناوە و ئەویش لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەردانی بەغدا دەكات.
یانەی نەسڕی سعودی، لە هۆتێل رەشید دەمێننەوە لە ناوچەی سەوز، كە یەكێكە لە گەورەترین و بەنێوبانگترین هۆتێلەكان، لە 70كانی سەددەی 20 دروستكراوە، هۆتێلەكە 18 نهۆمە، هۆڵی گەورەی كۆبوونەوە، باخچەی گەورە، مەلەوانگە، هۆڵی لەشجوانی و چەندین تایبەتمەندی دیكەی سەرنجڕاكێشی تێدایە و شوێنی كۆبوونەوەی هەموو ئەو كەسایەتییە بەنێوبانگانەیە كە دێنە عێراق.