دادگای فیگدرالی
پێش ٢ مانگ

بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵیی عێراق، بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کۆببێتەوە کە تایبەتن بەگەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ جوتیارانی کورد.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، سبەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە کە لەلایەن ١٠ دانیشتووانی کوردەوە تۆمارکراون بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ژمارە ٨٢٤ و ٩٤٩ـی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی سەردەمی بەعس بۆ گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.

جوتیارانی ئەو ناوچانە داوای گەڕاندنەوەی ٣٠٠ دۆنم زەوی دەکەن کە بەپێی ئەو دوو بڕیارەی حزبی بەعس دەستیان بەسەردا گیراوە.

پێشتر دادگای فیدراڵی لەڕۆژی ٢١ تەممووزدا بڕیاڕیدابوو ئەو دوو سکاڵایە بۆ ڕۆژی ١٥ ئەیلوول دوابخات.