وەسفی عاسی
plus4
پێش ٢ مانگ

وەسفی عاسی پەرلەمانتارو ئەمیری عەشیرەتی عوبێد لەمیانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: جبهەی تورکمانی چاوەڕێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵین لەبارەی شەرعیبونی ئیدارەی ئێستای کەرکوکەوە تاوەکو بیانویوکیان هەبێت و بەشداری لەئیدارەکە بکەن.

جەختیکردەوە کە دوای بڕیارەکە، بەچەند خولەکێکی کەم تەلەفۆن بۆ لایەنێک دەکەن و رەزامەندی وەردەگرن و بەشدار دەبن و پۆستەکانیان دەبەن.

وەسفی عاسی دەڵێت لەماڵی هادی عامری لەگەڵ ئەرشەد ساڵحی قسەم کردووە و پێم وتووە، ئەو پۆست و دەستکەوتانەی ئێستا بۆتان تەرخانکراوە ئێوە خەوتان پێوەی نەبینیوە و بەشداربن چونکە بەپێی رێککەوتنەکە ساڵێک پۆستی پارێزگاریش وەردەگرن.