کادێری پارتی
plus4
پێش ٢ مانگ

(سەید عەبدوڵڵا کەردزی)، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی و فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە بووە لەڕیزەکانی ئەو حزبە بەپلەی فەریقی یەکەم، ئەمڕۆ بەفەرمی وازهێنانی خۆی لەڕیزەکانی پارتی ڕاگەیاند.

ئەمەش پەیامی وازهێنانی ئەو فەرماندەیەی پارتییە لەڕیزەکانی حزبەکەی:

پەیامی وازهێنانم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەروبەندی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلول بە خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنم

سڵاو و ڕێزم بۆ هەموو لایەک

خوشکان و برایان زۆربەتان دەزانن کە لە شۆڕشی ئەیلول لە تەمەنی ١٦ ساڵی دەستم کردە چەک بۆ ئەوەی بەرگری لە میللەت و خاکم بکەم وە بەو ڕۆحیەتە هینام تا ئەوڕۆ لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشێوە تاقە براکەم شەهید بوو و خۆم ٤ جار بریندار بووم و سەدان هەڤاڵم لە دەستدا، بە گشتی ئەو ڕێگایە پڕ سەختی بوو بەڵام ئەو هەموو دەردە سەری و ماڵ وێرانی و برسیەتی و سەرما و گەرمای ئەو ڕێگایە بە قەد نا دادپەروەری سەردەمی ئێستا بێ ئومێدی نەکردینە.

بەڕاشکاوی ڕایدەگەیەنم ئەمن تەمەنێک خۆم بە پێشمەرگە و بەرگریکاری میللەتەکەم زانیە بەڵام ئێستا کار بگاتە ئەوەی نەتوانم بەرگری لە سادەترین مافی خۆم بکەم ئەی چۆن دەتوانم بەرگری لە خاک و خەڵک بکەم. زۆربەی هەڤاڵانم دەزانن زیاتر لە ١٥ ساڵە لەبەر ڕێزی خەباتەکەم لە زۆر شت بێ دەنگیم هەڵبژاردیە بەڵام ئیدی گەیشتە ئاستەک بێدەنگی بێڕێزیکردنە بە خەباتی خۆم و ڕێگە خۆشکردنە بۆ زوڵم کردن لە هەموو تێکۆشەرێکی دێرین.

بەم نامە کراوەیە وازهێنانم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم وە سەر بە هیچ حزب و لایەنێک نیم و پێشمەرگەی کوردستانم لە هەمان کاتدا خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە لێتان دانابڕێم خوای گەورە پشتیوان بێت بە هەمان ڕۆحیەتی ئەوێ ڕۆژێی دێدەوان، بەستی شەرغە، قەرەچوغ و سەفین لە خزمەتتان دا دەبم.

سەید عەبدوڵڵا کەردزی