plus4
پێش ٢ مانگ
ئەمڕۆ هەینی ١٣ ئەیلولی ٢٠٢٤ کۆمپانیای نەوتی باکور رایگەیاند : دەستیان کردوە بە ئامادەکاری لە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک بو دیاری کردنی ئاستی بەرهەم هێنان بۆ رادەست کردنی بە کۆمپانیای BP بەریتانی پاش ئەوەی لە ١ ئابی ٢٠٢٤ رێکەوتنەکەیان واژوو کردبۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنان نەوت و غاز لە کێڵگەکانی کەرکوک و بایی حەسەن و جەمبورو خەبازە .
سەرچاوەکە وتی ئەمە جاری دووەمە کۆمپانیای BP بەریتانی گرێبەست واژوو دەکات لە گەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی نەوتی کەرکوک پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ رێکەوتنێکی واژوکرد بڕەکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بوو کە لە ماوەی ٧ ساڵ کاری نوێکردنەوەی کێڵگەکان ئەنجام بدات . بەڵام بە هۆکاری ناسەقامگیری رەوشی ئەمنی کۆمپانیی BP کشایەوەو کارەکەی ئەنجام نەدا