ظاهر شكور
plus4
پێش ٢ مانگ

کەمێک بەر لەئێستا، (زاهیر شکور) نووسەرو ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیری دیاری شاری کەرکوک و کوردستان بەنەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دواییکرد.

زاهیر شکور یەکێکە لەڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرە دیارەکان کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەبەرەو پێشبردنی ڕەوتی میدیا و ڕەوتی ڕۆشنبیری لەکەرکوک.

ئەم نووسەرە دیارە، خاوەنی ناوەندی دیالۆگە لەشاری کەرکوک و خاوەنی چەندین بەرهەمی بەپێزو دانسقەی لێکۆڵینەوەو مێژووییەو لەچەندین دەزگای ڕۆشنبیری و میدیاییدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەدامەزراندن و گەشەپێدانیاندا.