plus4
پێش ٢ مانگ
دکتۆر شابەندەر تاهیر پزیشکی ناوداری کەرکوک و کەسایەتی سیاسی جبهەی تورکمانی لەتەمەنی 73 ساڶیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
- د.شابەندەر تاهیر کێیە؟
ساڵی 1951 لەناحییەی پردێ لەدایکبوە.
ساڵی 1974 کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەغدای تەواوکردووە.
پسپۆری نەشتەرگەری گشتی بووە و یەکەم پزیشکی عێراقی بوە لە خوێندنی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان وەربگیرێت.
لەنێوان ساڵی 1987 تا 1992 دوو جار کراوەتە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی و دوو جاریش پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکی وەرگرتووە.
بۆ ماوەی 20ساڵ سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری گشتی بوە.
ساڵی 1992-1993 سەرۆکی لقی کەرکوکی سەندیکای پزیشکانی عێراق بوە.
- ژیانی سیاسی شابەندەر تاهیر:
لەساڵی 2005 تا 2009 سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکاری تورکمان بوە.
یەکێک بوو لەدامەزرێنەرانی حزبی قەراری تورکمانی.
ساڵی 2010 وەک ئەندامی لیژنەی تەنفیزی جبهەی تورکمانی دیاریکرا.